بومەلەرزەیەک هەڵەبجەی هەژاند

(سبەی):

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شاری هەڵەبجەی هەژاند و بەهۆی کەمی گوڕەکەیەوە زۆر هەستی پێنەکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ سەعات (6:54) خولەکی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەومەلەرزەیەک بە گوڕی (3.5) پلە بەپێوەری رێختەر شاری هەڵەبجەی هەژاندوە بە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر و چەقی بومەلەرزەکە (13) کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە دوربوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

پێشتر فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە (سبەی) رایگەیاندبو؛ ئەو زنجیرە بومەلەرزانەی لەماوەی رابردودا رویانداوە، درێژکراوەی بومەلەرزە بەهێزەکەی سەرەتای مانگی رابردوە و تائێستا زیاتر لە (800) بومەلەرزە تۆمارکراون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە