دۆن باسى رۆڵى لیۆ دەکات لە دەستکەوتەکانیدا

(سبەى):

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ژیانى وەرزشى خۆى رازیە و شانازى پێوە دەکات چ لەگەڵ هەڵبژاردەکەى چ لەو یانانەى یارى بۆکردون، پێشیوایە رکابەریکردن لەگەڵ میسى رۆڵى هەبوە لە بەدەستهێنانى نازناوە کەسیەکانیدا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و ئەستێرەى یەکەمى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەل پێگەى فەرمى یەکێتى نێودەوڵەتى تۆپى پێ (فیفا) لە دواى وەرگرتنى کۆتا تۆپى ئاڵتونیەوە رایگەیاندوە؛ ئەوە خەڵاتێکە لاى من بە پارە ناپێورێت، بەردەوام هەوڵمداوە و کارمکردوە بۆئەوەى جێ پەنجەم لە تۆپى پێدا و ئەوەشم ئەنجامداوە، بەشێکى مێژوم لە تۆپى پێدا نوسیوەتەوە بەبردنەوە و نازناوەکانەوە”.

ئاماژەى بەوەشکردوە؛ بونى یاریزانێکى وەک لیۆنێل میسى پاڵێوراو بۆ بردنەوەى خەڵاتە تاکە کەسیەکان، شەرەفێکى گەورەیە، ئەوەش وام لێدەکات بەردەوام بم لە یاریکردن و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانى خەڵات دەستکەوتى زیاتر”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە