تورکیا سنوری هەرێم دەبەزێنێت و گەریلا بەرپەرچیان دەداتەوە

(سبەی):

سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ی برادۆست لە سنوری هه‌رێمی كوردستانی به‌زاند و گەریلاش لە چەند قۆڵێکەوە هێرش دەکاتە سەر سوپای تورکیا و لە پێکدادانەکاندا شه‌ش سەربازی سوپا دەکوژرێن.

ئیحسان چه‌له‌بی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ سیده‌كان، به ‌(تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: له‌ ئێواره‌ی‌ پێنجشه‌ممه‌وه‌، فرۆكه‌ ‌و تۆپخانه‌كانی‌ توركیا به‌ به‌رده‌وامی‌ ناوچه‌كه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت گونده‌كانی‌ (كانیه‌ ره‌ش، گه‌لی‌ ره‌ش و خواكوڕك)،  دوای‌ بۆردومانه‌كان له‌ رێگه‌ی‌ سێ هیلیكۆپته‌ره‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر سه‌رباز له‌ ناوچه‌كه‌ دابه‌زێنراون و تائێستا سوپای‌ توركیا شه‌ش كیلۆمه‌تر هاتوه‌ته‌ ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌.

هاوکات گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو دەستدرێژییانەی سوپای تورکیا دەکەن بۆ سەر کوردستان و ئاشکرای دەکەن؛ له‌ گردی خوه‌دێ له‌ ناوچه‌ی عادل به‌گی‌ چیای‌ خواكوڕك گه‌ریلا روبه‌ڕوی سوپای‌ توركیا بوەتەوە و شه‌ش سه‌رباز کوژراون و کەلوپەل و کەرەستە سەربازییەکانیان کەوتوەتە دەست هەپەگە‌.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە