ناوەڕۆکى کۆنگرەى رۆژنامەوانى پارێزگارى سلێمانى

(سبەى):

پارێزگارى سلێمانى، رایدەگەیەنێت؛ داواکارییەکانى خەڵک و خۆپیشاندەران داواکارى رەوان، بەڵام داوایان لێدەکەین خۆیان لە توندوتیژى بپارێزن و وتیشى:”هێزە ئەمنییەکان روبەڕوى خۆپیشاندەران نابنەوە”.

سەعات (7:30)ى ئەمشەو، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکى لیژنەى ئەمنى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى لەبارەى روداوەکانى ئەمڕۆوە سازکرد و ئەوەى خستەڕو کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و لیژنەى ئارامى و لایەنە سیاسیەکانیش کۆبونەتەوە.

جەختى لەوەکردەوە؛ داواکارییەکانى خەڵک و خۆپیشاندەران داواکارى رەوان، بەڵام وتى:”داوایان لێدەکەین خۆیان لە توندوتیژى بپارێزن و هێزە ئەمنییەکان روبەڕوى خۆپیشاندەران نابنەوە”، ئەوەشى بە هەڵوێستێکى ئەرێنى وەسف کرد کە لە روداوەکانى ئەمڕۆدا ئەندامانى حیزب و هێزە ئەمنیەکان کاردانەوەیان بەرامبەر خۆپیشاندەران نەبوە .

هەڤاڵ ئەبوبەکر بەپێویستى زانى داوا رەواکان بەشێوەیەکی مەدەنی و ئاشتییانە گوزارشتیان لێبکرێت، و وتیشى:” خوێنی هەر مرۆڤێکى کورد لە هەمو پلە و پایەیەک گەورەتر و بەنرخترە، بۆیە پێویستە بە ئارامى داوا رەواکان بخرێنەڕو، هەڵبژاردن لە رێگەمانە و دەکرێت لەو رێگەیە چارەسەرەکان بدۆزرێتەوە”.

هەروەک داوایکرد؛ کەناڵەکانى راگەیاندن رۆڵ و بەرپرسیارێتى لەبەرچاوبگرن لە روماڵى روداوەکاندا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە