ئەمساڵ (14) رۆژنامەنوس لە ئۆپەراسیۆنەكاندا كوژراون

(سبەى):

كۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری لە عێراق راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەپێی راپۆرتەكە؛ ساڵی (2017) لەكاتی روماڵكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكاندا (14) رۆژنامەنوس لە عێراق كوژراون و (34) رۆژنامەنوس برینداربون.

بەشێوەیەكی گشتی راپۆرتەكە (27) حاڵەتی دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان و (64) حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان تۆماركردوە لەگەڵ حەوت حاڵەتی داخستنی كەناڵەكانی راگەیاندن و سێ حاڵەتی سوتاندنی دامەزراوە میدیاییەكان.

 

ئاماری كوژران و برینداربونی رۆژنامەنوسان لە 2017دا:

  • پێنجی كانونی دوەم

دوای رفاندنی، تەرمی رۆژنامەنوس عەبدولقادر قەیسی لەسەر رێگای (كەركوك – بەغدا) دۆزرایەوە

 

  • (25)ی شوبات

شیفا گەردی رۆژنامەنوسی تۆڕی میدیایی روداو لە رۆژئاوای موسڵ كوژرا

 

  • (24)ی ئادار

نوژیان ئارهان پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز لە چیای شەنگال كوژرا

 

  • (9)ی ئایار

رۆژنامەنوس سۆران سەقزی بە كوژراوی لە شوێنی مانەوەی لە هەولێر دۆزرایەوە

 

  • (31)ی ئایار

سوهەیب هیتی پەیامنێری كەناڵی ئاسیا لە تەقینەوەیەكی خۆكوژیدا لە هیت كوژرا

 

  • (19)ى حوزەیران

بەختیار حەداد پەیامنێری رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی لەبەری راستی موسڵ كوژرا

 

  • (20)ی حوزەیران

ستیڤانی فیلینۆڤ رۆژنامەنوسی فەرەنسی لە تەقینەوەیەكدا لەبەری راستی موسڵ برینداربو، بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا

 

  • (24)ی حوزەیران

ڤیرونیك رۆبێرت رۆژنامەنوسی فەرەنسی لە تەقینەوەیەكدا لەبەری راستی موسڵ برینداربو، بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا

 

  • (4)ی تەمموز

حەمزە لامی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی نینا لە رۆژئاوای موسڵ كوژرا

 

  • (7)ی تەمموز

هەردو رۆژنامەنوسی كەناڵی سەلاحەدین (حەرب هەزاع) و (سوئدەد دوری) لە گوندێكی رۆژئاوای موسڵ كوژران

 

  • (26)ی ئاب

سەجاد نەجمەدین عەبد عجێل كامێرامانی كەناڵی ئاسمانی كەربەلا لەكاتی روماڵكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوە تەلەعفەر كوژرا

 

  • (1)ی تشرینی یەكەم

لوئەی سادق كامێرامانی كەناڵی نوجەبا لەكاتی روماڵكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە كوژرا

 

  • (30) تشرینی یەكەم

راكان شەریف كامێرامانی كەناڵی كوردستان تیڤی لە داقوق كوژرا

 

برینداربونی رۆژنامەنوسان و كارمەندی میدیاكان:

  • (14)ی كانونی دوەم:

عەلی متێر پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی ئیتیجاه لەكاتی روماڵی شەڕی زانكۆی موسڵدا برینداربو

 

  • (15)ی كانونی دوەم:

گەیلان بۆتانی پەیامنێری كەناڵی كوردستات لە شەڕی زانكۆی موسڵ برینداربو

 

  • (16)ی كانونی دوەم:

عەبدولحەمید زێباری پەیامنێری كەناڵی حوڕە و یاسر سالم یاریدەدەری كامێرامان لە شەڕی موسڵدا برینداربون

 

  • (22)ی شوبات

یاسر كینانی كامێرامانی كەناڵی ئاسمانی كەربەلا لە شەڕی موسڵ برینداربو

 

  • (25)ی شوبات

كامێرامانی كەناڵی نوجەبا عەلا حسێن زەبون لە بەری راستی موسڵ برینداربو

 

  • یەكی ئادار

پەیانێری ئاژانسی فرانس پرێس مەحمود ساڵح لەكاتی روماڵكردنی شەڕی موسڵ برینداربو

 

  • (14)ی ئادار

نەبەز حسێن پەیامنێری كەناڵی روداو لە رۆژئاوای موسڵ برینداربو

 

* (17)ی ئادار

– پەیامنێری كەناڵی سامەڕا عەمەر تایه لە بەری راستی موسڵ برینداربو

– پەیامنێری كەناڵی بیلادی سەباح حەكیم لە بەری راستی موسڵ بە سوكی برینداربو

 

  • (20)ی ئادار

حەیدەر قاسم پەیامنێری كەناڵی عالەم لە بەری راستی موسڵ برینداربو

 

  • (22)ی ئادار

محەمەد فەهد پەیامنێری كەناڵی مەیادین لە رۆژئاوای موسڵ برینداربو

 

  • (23)ی ئایار

تیمی كەناڵی وەلا ی ئاسمانی كە لە دو پەیامنێر و دو كامێرامان پێكهاتبون لە باشوری موسڵ برینداربون

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە