توركیا؛ سزای‌ زیندانی‌ بۆ په‌رله‌مانتارێكی‌ پێشوی‌ هه‌ده‌په‌ ده‌ركرا

(سبه‌ی‌):

دادگای‌ توركیا سزای‌ ساڵێك و شه‌ش مانگ زیندانیكردنی‌ بۆ ئایسه‌ل توغڵوك په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ هه‌ده‌په‌ ده‌ركرد.

میدیاكانی‌ توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، دادگای‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كانی‌ توركیا سزای‌ ساڵێك و شه‌ش مانگ ی به‌سه‌ر ئایسه‌ل توغڵوك په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ هه‌ده‌په‌ ده‌ركردوه‌ له‌سه‌ر خۆپیشاندان و رێپێوان دژ به‌ توركیا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، خۆپیشاندان و رێپێوان و كۆبونه‌وه‌كانی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ پێشوی‌ هه‌ده‌په‌ یاسای‌ دو هه‌زار و (911)ی‌ توركیای‌ پێشێلكردوه‌ بۆیه‌ ئه‌و سزایه‌ی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

هاوكات ئایسه‌ل توغڵوك و پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌ له‌ دانیشتنی‌ دادگا ئاماده‌ بون، سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی‌ دادگایان ره‌تكرده‌وه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە