(سبەی):
فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد لەسەر خوێندنەوەی یەکەمی بودجە تا ئەوکاتەی پشکی هەرێم لە بودجەدا یەکلادەبێتەوە.
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە تایبەت بو بە خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی (2018)، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و بڕیاریاندا تاپشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی یەکلادەبێتەوە ئیستحقاقی هەرێم دابین دەکرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان پێش به‌ڕێوه‌چونی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌ته‌وه و بڕیاریانداوه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كورده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد؛ پێشتر نوێنه‌رانی كورد تێبینیان له‌سه‌ر چه‌ند ماده‌یه‌كی پرۆژه یاساكه هه‌بوه و داوایان كردوه گۆڕانكاری تێدا بكرێت، به‌ڵام هیچ گۆڕانكاریه‌كی تێدا نه‌كراوه.