(سبەی):
پۆلیس هەولێر، گیان لەدەستدانی سێ ئەندامی یەک خێزانی بەهۆی سۆپای غازەوە لەناوچەی کەڵەکی کۆنی قەزای خەبات راگەیاند.
راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە؛ هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لە روداوێکی نەخوازراو لە کەڵەکی کۆن سەر بە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی روداوەکە دەرکەوت کە سێ هاوڵاتی بەناوەکانی (سەعدی مەحمود محەمەد)، تەمەن (38) ساڵ و (شەمسە محەمەد زاهیر)، تەمەن (56) ساڵ و (ئا‌یان سەعدی محمود)، تەمەن دو ساڵ، دوای ئەوەی سۆبەی غازی ماڵەکەیان کڵپەی کردوە لە هەرسێکیان بەهۆی دوکەڵەکەوە خنکاون و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوە.
رایگەیاند: دوای گەیشتنی پۆلیس تەرمەکان رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و بەفەرمانی دادوەر وتەی داواکاریی مافی کەسی مردو وەرگیراوە.
به‌وته‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر؛ پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخستوه هۆكاری مردنی ئه‌و سێ كه‌سه بۆ ژه‌هراوی بون ده‌گه‌ڕێته‌وه به غازی سۆپا.
كه‌سوكاری قوربانیه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن: له ئێستادا چوار ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) ئه‌و کەسانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌یه كه پێشمه‌رگه‌یه و ته‌مه‌نی (38) ساڵه له‌گه‌ڵ دایكی و منداڵێكی ته‌مه‌ن دو ساڵانی.
پۆلیسی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات؛ لەکاتی خەوتن خۆیان بەدوربگرن لە بەکارهێنانی سۆپای غاز و بەمەترسیداری دادەنێت.