(سبەی):
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی داهاتی ساڵی (2017) ئاشكراكرد، کە داهاتی ئه‌مساڵیان به‌راورد به ساڵی رابردو دو هێنده زیادی كردوه، له كاتێكدا خه‌رجی ئه‌مساڵیان نیوه‌ی داهاته‌كه‌یانه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی ساڵی (2017)ی راگەیاند و بە پێی ئامارەکان، كۆی گشتی روداوه‌كانی هاتوچۆ له سنوری پارێزگای سلێمانی له‌و ساڵه‌دا هه‌زار و (220) روداوی هاتوچۆ بوه و به‌هۆیانه‌وه (218) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و سێ هه‌زار و (193) هاوڵاتی دیکە برینداربون کە به‌راورد به ساڵی (2016) ژماره‌ی قوربانیانی روداوه‌كانی هاتوچۆ زیادیان كردوه.
هه‌روه‌ها داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له‌و ساڵه‌دا (82) ملیار و (890)ملیۆن دینار بوە کە به‌راورد به ساڵی (2016) داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه زیادی كردوه.