(سبەی):
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و یه‌كگرتوی ئیسلامی، به‌پێی ته‌وافوقی سیاسی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن.
به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی ده‌ست (تۆڕی میدیای گۆڕان) كه‌توه، بڕیاره پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتو سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێرن، تائێستاش یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌داوه و بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی دو شه‌ممه‌دا، دوابڕیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدات.
له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی نه‌خسته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی تائێستا ته‌وافوق له‌سه‌ر دانانی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته نه‌كراوه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا.