(27) ئۆتۆمبێلیان دزیوە .. باندێكى دزی دەستگیر دەكرێن

وێنە؛ ئینتەرنێت .. (ئەرشیف)

(سبەى)

هێزە ئەمنییەكانی كەركوك دەستگیرکردنى باندێكی دزی رادەگەیەنن کە وەک لایەنە ئەمنیەکان دەڵێن؛ لە ماوەی رابردودا (27) ئۆتۆمبێلیان تەنها لە ناو شاری كەركوكدا دزیوە.

رائید عەبدوڵا، جێگرى بەڕێوەبەری هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی كەركوك رایگەیاند؛ ئەوە باندە تەنها لەناو شارى کەرکوکدا (27) ئۆتۆمبێلیان دزیوە و دواى لێکۆڵینەوەى ورد بە هاوكاری و هەماهەنگی پێنج دەزگای ئەمنی دەستگیركراون.

جێگرى بەڕێوەبەری هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی كەركوك ئەوەشى خستەڕو کە باندەكە لە چەندین كەس پێكهاتوە و رێکارە یاساییەکان بەرامبەریان گیراونەتەبەر.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە