(سبەی):
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ كابینه‌ی حكومه‌ت به هه‌ڵوه‌شاوه ناوده‌برێت، یاساناسێكیش ده‌ڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم قورسایی یاسایی نه‌ماوه.
به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند به‌پێی یاسایه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر (9+1)ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه ئه‌وه حكومه‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاوه ناوده‌برێت، وتیشی له‌بڕگه‌ی دوه‌می ئه‌و یاسایه‌دا ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا حكومه‌تێكی نوێ دروست ده‌كرێت بۆیه ئه‌م كابینه‌یه به‌هه‌ڵوه‌شاوه ناوده‌برێت.
لای خۆیه‌وه كاروان دارا ماسته‌ر له‌یاسای گشتی رایگه‌یاند؛ دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌حكومه‌ت ئه‌م كابینه‌یه به‌نایاسایی داده‌نرێت و هیچ قورسایه‌كی یاسایی نه‌ماوه، ئه‌و یاسا ناسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ماوه بۆ درێژكراوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان لێی كشاونه‌وه بۆیه باشتر وایه هه‌ڵوه‌شێته‌وه.