(سبەی):
وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایدەگەیەنێت؛ ماوەی (20) رۆژە چاوەڕیی حکومەتن بۆ ئەوەی وادەی هەڵبژاردن دیاری بکەن.
شیروان زرار، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ وەکو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ماوەی (20) رۆژە چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی هه‌رێم دەکەن بۆئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا واده‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دیاریبكرێت، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، حكومه‌ت به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه و ئه‌و كاته‌شی كۆمیسۆن پێویستی پێیه‌تی بۆ ئاماده‌كاری (105) رۆژه و كاته‌كه‌ی ده‌كه‌وێته هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه.