سلێمانی؛ هاوڵاتییەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

(سبەی):

هاوڵاتییەک لە سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و پۆلیسیش دەڵێت: هۆکارەکەی نادیارە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە هاوڵاتییەكی تەمەن (59) ساڵ لە ماڵەكەی خۆیدا لە گەڕەكی زێڕینۆك لەشاری سلێمانی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كراو لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە دەستیپێكردوە .

بەوتەی پۆلیس هاوڵاتییەكە ناوی ( خ ، م ، ا ) لەدایكبوی (1959)ەو لەماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تا ئێستاش هۆكاری خۆ خنكاندنەكەی نەزانراوە .

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە