هاوسەرۆکانى نوێ بۆ هەدەپە هەڵبژێردران

هاوسەرۆکانی هەڵبژێردراوی هەدەپە

(سبەی):

هەریەکە لە پەروین بوڵدان و سیزایى تەمەللی لە کۆنگرەى گشتى هەدەپەدا وەک هاوسەرۆکانى نوێى پارتەکە هەڵبژێردران.

ئەمرۆ یەکشەممە سەربارى رێوشوێنى توند، لە یاریگای ئه‌نکەرەدا كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) لە دروشمى (خۆڕاگرین، ئومێده‌وارین، پێداگرین) بەرێوەچو.

لە گۆڕەپانى کۆنگرەکەدا سەزایى تەمەللى سوپاسى ئازایەتى ئامادەبوانى کرد کە چەندین بەرپەرستیان تێپەڕاندوە و وتى:”ئەوانە نازانن کە هێشتا ئامێرى رێگرى لە ئازایەتى بەرهەمنەهێنراوە”.

لاى خۆیەوە پەروین بوڵدان هاوسەرۆکى نوێى هەدەپە وتى:”ئەم دەسەڵاتە لێمان دەترسێت، چونکە ئێمە یەکدەنگین و بەرگرى لە رێگەیەکى راست و چەسپاندنى سیتمێکى دیموکراتى دەکەین بۆ وڵات”.

هەدەپە لە ساڵى (2012) لە ئەنکەرە دامەزرا، لە کۆتا هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیادا لە (2015) توانى رێژەى (10%) تێپەڕێنێت و (80) کورسى پەرلەمانى هەیە و لەماوەى رابردودا پەرلەمانتارانى روبەڕوى ئاستەنگ و رێگرى و دەستگیرکردن بونەتەوە، بەڵام پێداگرە لە داواکارییەکانى و چەسپاندنى دیموکراتى لەو وڵاتە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە