بزوتنەوەى گۆڕان بە لیستى ژمارە (142) بەشدارى هەڵبژاردن دەکات

ساتى راکێشانى تیروپشک بۆ دیاریکردنى ژمارەى لیست و هاوپەیمانێتیەکان

(سبەی):

تیروپشکى دیاریکردنى ژمارەى لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنى داهاتوى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق راکێشرا و بزوتنەوەى گۆڕان بە لیستى ژمارە (142) بەشدارى هەڵبژاردنەکە دەکات و لیستى نیشتیمان-یش بە ژمارە (183) بەشدار دەبێت.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە هۆڵى زەوراى هۆتێل رەشید لە بەغدا بە شێوازى تیروپشک ژمارەى لیست و هاوپیەمانییە بەشدارەکانى هەڵبژاردنى داهاتوى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق راکێشرا کە نوێنەرى بزوتنەوەى گۆڕان و هاوپەیمانێتى (لیستى نیشتیمان)ى بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى و هاوپەیمانى بۆ دادپەروەرى و دیموکراسى بەشدارى کرد کە ژمارەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە لەنێوان (101 تا 188) دیاریکراون.

بەپێى ئەنجامى تیروپشکەکە بزوتنەوەى گۆڕان بە لیستى ژمارە (142) بەشدارى هەڵبژاردن دەکات و ليستى نيشتيمان-یش بە ژمارە (183) بەشدارى هەڵبژاردنەکان دەکات.

پێش دەستپێکردنى پرۆسەکەش کۆمسیۆن رایگەیاند کە (25) هاوپەیمانى و (63) قەوارە ناویان تۆمار کردوە و بەشدارى پرۆسەى هەڵبژاردنەکە دەکەن و لەسەرجەم پارێزگاکانیش (6904) کەس لە چوارچێوەى سەرجەم لیست و هاوپەیمانێتیەکاندا خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە کاندید کردوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە