یەپەگە تورکیا بەدرۆ دەخاتەوە

کاروانێکى هێزەکانى سەر بە رژێمى سوریا لە سنورى عەفرین

(سبەی):

تورکیا رایدەگەیەنێت؛ چەکدارانی سەر بە سوریای کردوەتە ئامانج  و رێگەیان نەداوە کاروانێکی دیکەى سەربازیی رژێمی سوریا بگاتە عەفرین، بەڵام یەپەگە ئەو زانیاریانە رەت دەکاتەوە و ئەوە دەخاختەڕو کە ئەو کاروانە سەربازییە گەیشتونەتە ئەو شوێنانەى بۆیان دیاریکراوە لە سنورى عەفرین.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ، ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بە میدیاکانی راگەیاندوە؛ کە ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای وڵاتەکەی لەرێگەى تۆپخانەکانیەوە رێگریی کردوە لەوەى کاروانێکی چەکدارانی نیشتیمانی سەر بە رژێمی سوریا بچنە عەفرین و لە سنورەکانی ئەو شارە جێگیر بکرێن.

وتەکانی کاڵن لە لە کاتێکدایە کە وتەبێژێک بە ناوی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە ئاژانسی سپوتنیکی روسیای راگەیاندوە؛ کاروانێکی چەکدارانی سەر بە رژێمی سوریا گەیشتونەتە سەر سنورەکانی عەفرین و جێگیر بون.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی سانای فەرمی رژێمی سوریا رایگەیاندوە کە دوای گەیشتنی یەکەم کاروانى هێزەکانی سەر بە حکومەت بۆ سنوری عەفرین لە لایەن تۆپخانەکانی تورکیاوە کراونەتە ئامانج و لە ئەنجامدا دو چەکداری سەر بە رژێمی سوریا کوژراون.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە