شەڕڤانان: لە (20) رۆژادا هەزار و (776)چەکداری داعش کوژراون

(سبەی):

شەڕڤانانی (گەردەلولی جزیرە) رایانگەیاندوە کە لە (20) رۆژی رابردودا هەزار و (776) چەکداری تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی دێرزور لە شەڕو پێکدادانەکاندا کوژراون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی (20) رۆژی ناوچەکانی پارێزگای دێرزور لە باکوری سوریا بڵاو دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات کە جگە لە کوژرانی هەزار و (776) چەکداری تیرۆریستی داعش، دەیان ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازیی ئەو چەکدارانەیان تێکشکاندوە.

هەسەدە رونیکردوەتەوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (گەردەلولی جزیرە)دا، شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرزور شارۆچکەی (ئەلبەحرە)یان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرزو رزگار کردوە و ئەو شارۆچکەیەیان لە چەکدارانی داعش پاک کردوەتەوە.

ئەنجومەنی سەربازی دێرزور رونیشیکردوەتەوە کە لە (20) رۆژی شەڕ و پێکدادانەکاندا دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و دۆشکە و کەرەستەی سەربازیی داعش تێکشکێندراون.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە