(سبەی):
ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆمبێکی لاستیکی بە ئۆتۆمۆبێلێکدا لە هەولێر تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربو.
تەقینەوەکە لە قەزای بنەسڵاوەی هەولێر رویداوە و بەوتەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بەرپرسی پارتێکی کوردستانی رۆژهەڵاتی کردوەتە ئامانج.
بەهۆی تەقینەوەکە ئەو کەسە برینداربوە و جگە لەوەش کورێکی دوای برینداربونی بە سەختی لە روداوەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
دوای تەقینەوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.