لە عەفرین دو تانک تێکشکێندران و (30) سەربازی دیکەی تورکیا کوژران

(سبەی):

هێرشەکانی تورکیا و چەکداری بۆ سەر عەفرین (45) رۆژە بەردەوامە و رۆژی رابردودا (30) سەرباز و چەکداری دیکەی تورکیا لە عەفرین کوژران و شەوی رابردوش دو تانک و زرێپۆش تێکشکێندران.

ئەمرۆ دوشەممە تورکیا لە رێکەی فرۆکە جەنگییەکانی و تۆپخانەکانیەوە بۆردومانەکانی بۆ سەر عەفرین دەست پێکردەوە و میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، گوندەکانی ناوچەی (شەرا و راجۆ و بلبلێ و شیە) و ناوەندی شارۆچکەی راجۆ بە چڕی بۆردومان کراون.

تا ئێستا ئامار و ژمارەی قوربانیانی ئەو شوێنانەی تورکیا بە چڕی بۆردومان و تۆپبارانی کردون بڵاو نەکراوەتە، بەڵام ناوەندی راگەیاندنی هێزکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) ئاشکرای کردوە رۆژی رابردو (30) چەکدار و سەربازی تورکیا لە بەرپەرچدانەوەی شەڕڤاندا کوژراون کە (9) کەسیان ئەندامی هێزە تایبەتییەکان بون.

لە لایەکی دیکەوە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە بڵاویان کردوەتەوە کە شەوی رابردو دو تانک و زرێپۆشی سوپای تورکیایان لە ناوچەی بلبلێ لە عەفرین تێکشکاندوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە