(سبەی)
پۆلیس بڵاوی کردەوە؛ بەرەبەیانى ئەمڕۆ کچێکی تەمەن (16)ساڵ لە قەڵادزێ بە هۆکارێکی نادیار خۆی سوتاندوە و بەهۆی رێژەی سوتاویەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە سلێمانی کراوە، هاوکات ئەمڕۆ تەرمێک لە بێتواتە دەدۆزرێتەوە.
سەعات (2:15)ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ له گهڕهكی ئاشتی لە قەڵادزێ كچێك بهناوی (ف. م. و) تەمەن (16) ساڵ، لە ماڵی خۆیاندا ئاگری لە جەستەی بەرداوە و بەهۆی زۆری ریژەی سوتاوییەکەیەوە لە نەخۆشخانەی قەلادزێوە بەرەو سلێمانی رەوانە کراوە.
بە پێی راپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی قەڵادزێ جەستەی ئەو کچە بە رێژەی (100%) سوتاوە و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کراوە.
راگهیاندنی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی راپهڕین بڵاوی کردوەتەوە تیمێکی بنكهی پۆلیسی قهڵادزێ بە مەبەستی لێکۆڵینەوە چونەتە شوێنی روداوەکە و پهڕاوی لێكۆڵینهوه بۆ ئەو روداوە کراوەتەوە.
پەیامێنێرى (سبەى) رایگەیاند، هەر ئەمڕۆ لە بێتواتە تەرمێک دۆزراوەتەوە، بەڵام تائێستا زانیارییەکى ئەو تۆ لەبارەى روداوەکەوە رانەگەیەنراوە و تیمەکانى پۆلیس سەرقاڵى لێکۆڵینەوەى سەرەتایین بۆ دیاریکردنى ناسنامەى قوربانیەکە و هۆکارى روداوەکە.