سلێمانی؛ ئۆتۆمۆبێلێک ژنێک دەکات بەژێرەوە

(سبەی):

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازنەی مەلیك مەحمود لەشاری سلێمانی ژنێك ئۆتۆمبێل لێیدەدات و دەستبەجێ‌ گیانلەدەستەدات .

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای گەیشتنی هێزەكانیان تەرمی ژنەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كراو لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە دەستیپێكردوە .

ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری ئۆتۆمۆبێلەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە راگیراوە  و قوربانییەکەش (ت ، م ، ا)ەو لەدایكبووی (1954)ە .

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە