سوید: داواکەی تورکیا بۆ رادەستکردنی موسلیم رەتدەکەینەوە

(سبەی):

بەرپرسێکی حکومەتی سوید رایگەیان؛ حکومەتی وڵاتەکەی داواکەی ئەنکەرەی بەدەست گەیشتوە بۆ رادەستکردنی ساڵح موسلیم بە تورکیا، بەڵام سوید ئەو داوایە رەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆژنامەی (Aftonbladet) لەزاری سیسیلیا ریدسیلیۆس، بەرپرس لە وەزارەتی دادی سوید بڵاویکردەوە، کە حکومەتی سوید داواکەی تورکیای بەدەست گەیشتوە بەڵام رەتی دەکەنەوە.

وتیشی: بەپێی راپۆرتی پۆلیس، ساڵح موسلیم لە سوید نەماوە، جگە لەوەش دەبێت ئەو جۆرە داوایانە کاتێک پێشکەش بکرێت کە کەسەکە دەستبەسەر بکرێ.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش دادگای چیک بڕیاری ئازادکردنی ساڵح موسلیمی دەرکرد لەکاتێکدا تورکیا داوای رادەستکردنی دەکرد.

جگە لەوەش رۆژی دوشەممەی رابردو تورکیا داوای لە ئەڵمانیا کرد ساڵح موسلیم رادەستی ئەنکەرە بکات، ئەوەش دوای ئەوەی موسلیم لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا دەرکەوتبو.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە